سکاڵاکردنیش لە بنکەکانی پۆلیس بو بە پارە

KNN : Kurdish News Network
10:28 - 01/06/2025
عێراق
+
-

لەمەودوا هەرکەسێک لە بنکەکانی پۆلیس سکاڵا تۆماربکات، دەبێت لەبەرامبەردا بڕێک پارە بدات و پارەدانەکەشی لەرێگەی ماستەر کارتەوە دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، خشتەیەکی نوێی سەبارەت بە تێچوی سکاڵاکردنی هاوڵاتیان لە بنکەکانی پۆلیس بڵاوکردەوە و هەر جۆرە سکاڵایەکیش بڕە پارەیەکی جیاوازی هەیە.

 

بەپێی خشتەکە دبێت سکاڵاکار ماستەرکارتێکی پێبێت کە لە 50 هەزار دینار کەمتری تێدا نەبێت تابتوانێت مامەڵەکانی پێرایی بکات.

 

تۆمارکردنی سکاڵا بڕەکەی 10 هەزار دینارە، سکاڵای ونکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان 25 هەزار دینارە.

 

سکاڵای ونکردنی بەڵگەنامەکانی دیکە 20 هەزار دینارە.

 

1005 جار خوێندراوەتەوە