پاراگلایدەرێکی تەمەن 55 ساڵ چیرۆک و ڤیدیۆی مانەوەی خۆی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە کاتی فڕینێکی بەسەر چیای کیلیان لە چین بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهۆی بای بەهێزەوە، دەچیتە بەرزی 8598 و بە موعجیزە لە مردن دەگەڕێتەوە.
هەمەڕەنگ:KNNC
لە ڕوداوێکی ناومۆ و سەرنجڕاکێشدا، هاوڵاتییەکی چینی کە لە ڕێگەی پاراگلایدەرێکی ویستویەتی گەشتێکی ئاسایی بکات بە ئاسماندا، بەڵام ئەوەی ئەو چاوەڕێی نەدەکرد ڕویدا و بە بێ ویستی خۆی تا بەرزی 8598 مەرد بەرز دەبێتەوە و لە مردن دەگەڕێتەوە.
پێنگ یوجیانگ، پاراگلایدەرێکی بڕوانامەدارە لە ئاستی B، بەبێ ئۆکسجین و ویستی خۆی گەیشتوەتە بەرزی 8598 مەتر، ئەو وەک گەشتێکی هەمیشەیی و ئاسایی دەستی پێکرد، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە توشی مەترسییەکی گەورە دەبێت کاتێک بایەکی لەناکاو ڕای کێشا بۆ ناو هەوری کومولۆنیمبۆس و لەناو سیستەمی هەورەکاندا گیری خوارد.
پێنگ بەبێ ماسکی ئۆکسجین بەرگەی بارودۆخی بەستوی گرت لەگەڵ دروستبونی سەهۆڵ لەسەر دەموچاوی و خۆی دەڵێت؛ گومانی هەیە کە ڕەنگە لە کاتی دابەزینیدا لە هۆشخۆی چوبێت و ئاگای لەخۆی نەمابێت.
ئەو لەدوای ڕزگاربونی و بڵآوکردنەوەی ڤیدیۆکەی لە ئاسماندا کە بەتەواوەتی دەموچوی بەستویەتی بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە؛ ڕەنگە ئیدی واز لە گەشتی ئاسمانی بهێنێت لە ڕێگەی پاراگلایدەوە.
1120 جار خوێندراوەتەوە