بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: راگرتنی
شایستە داراییەکانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادییەوە؛ پێشێلکردنی
ئاشکرای دەستوری عێراقە و دەشڵێت: پشتیوانی مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم
دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
لەسەر راگرتنی موچەی مانگی پێنجی
موچەخۆرانی هەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە؛ بڕیاری
راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادییەوە؛
پێشێلکردنی ئاشکرای دەستوری عێراق و پێنەدانی مافە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی
کوردستانە.
بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
سەرەڕای پشتیوانیکردنی مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، داوا دەکەین، چیتر
لەنێوان بەرداشی کێشە سیاسیەکانی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم قوتی خەڵکی
کوردستان نەهاڕدرێت.
دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕان:
بزوتنەوەی گۆڕان: بڕیاری ڕاگرتنی موچەی هەرێم، پێشێلی دەستورە
بڕیاری ڕاگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێم،
لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادییەوە؛ پێشێلکردنی ئاشکرای دەستوری عێراق و
پێنەدانی مافە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، سەرەڕای پشتیوانیکردنی
مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، داوا دەکەین، چیتر لەنێوان بەرداشی کێشە سیاسیەکانی
حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم قوتی خەڵکی کوردستان نەهاڕدرێت.
هاوکات، داوا دەکەین هەر کێشەیەک هەیە؛
پێویستە لەسەر بنچینەی دەستوری عێراقی و یاسا بەرکارەکان چارەسەر بکرێت، نەک بە
برسیکردنی چینی مامناوەند و موچەخۆران تەواو بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٩ی ئایاری
٢٠٢٥
218 جار خوێندراوەتەوە