نەتانیاهۆ: قەتەر هاوكاری بزوتنەوەی حەماس دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 21/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: ئامادەیە كۆتایی بەجەنگ بهێنیت، بەڵام دەبێت گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی بكرێت و ئاشكراشیدەكات كە؛ قەتەر هاوكاری بزوتنەوەی حەماس دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە قودس، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە كۆتایی بەجەنگی غەززە بهێنێت، بەڵام بە ئەو مەرجەی گەرەنتی پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بكات و نابێت بزوتنەوەی حەماس دەسەڵاتی لە كەرتی غەززە بمێنێت.


وتیشی: ئەگەر بتوانرێت كۆتایی بەجەنگ بهێنرێت و بارمتەكان بگەڕێنرێتەوە، تەلئەبیب ئامادەیە رێككەوتن ئەنجام بدات، بەڵام ئەو ئاگربەستە كاتیی دەبێت.


رونیكردەوە؛ ئامادەن پلانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كەرتی غەززە جێبەجێ بكەن، هەر دانیشتویەكی كەرتەكە بیەوێت بڕواتە دەرەوە رێگری لێناكەن.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەمو هەوڵەكانیان بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی حەماس چڕ كردوەتەوە و بەردەوام دەبن لەسەر تەواوكردنی رێكارەكانی ئەو كارەی دەستیان پێكردوە.

1826 جار خوێندراوەتەوە