ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەکانی رابردودا، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان دیداری راستەوخۆ لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریادا ئەنجامدراوە .
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دیداری "ڕاستەوخۆ"ی نێوان بەرپرسانی سوریا و ئیسرائیلی لە چەند هەفتەی ڕابردودا ئاشکرا کردوە و لەسەر زاری پێنج سەرچاوەوە ڕایگەیاندوە، ئیسرائیل و سوریا لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدان و لە چەند هەفتەی ڕابردودا کۆبونەوەی ڕوبەڕویان ئەنجامداوە .
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، "کۆبونەوە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەرپرسانی سوریا و ئیسرائیل ڕەنگە ببێتە هۆی لێکتێگەیشتنێکی فراوانتر بۆ پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە".
ئەو سەرچاوانە ڕونیان کردەوە کە "کۆبونەوە ڕاستەوخۆکانی نێوان بەرپرسانی سوریا و ئیسرائیل ئامانجی ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک و کۆنتڕۆڵکردنی گرژییە ئەمنییەکان".
رۆیتەرز ئەوەشی خستوتە رو؛ " دوو وڵاتەکە لانیکەم سێ خولی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە کە یەکێکیان لە ناوچەی سنوری بوە".
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "ئەحمەد ئەلدەلاتی، فەرماندەی ئەمنی پارێزگای سویدە، سەرۆکایەتی لایەنی سوریای کردوە کە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان کۆبونەوەیان ئەنجامداوە".
پێشتریش ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا ڕایگەیاند بو، حکومەتەکەی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام دەدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سوریا، بۆ ئەوەی "دۆخەکە نەگاتە قۆناغێک کە لە کۆنتڕؤلی هەردولادە نەمێنێت.
200 جار خوێندراوەتەوە