عێراق رەتیدەکاتەوە پەیامی ئەمەریکای بە ئێران گەیاندبێت

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 24/05/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیکردەوە، پەیامی دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکای بە تاران گەیاندبێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، هەندێک هەواڵی چەواشەکارانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە لەبارەی ئەوەی "ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە ئێران بۆ ئەوەی میلیشیاکانی لە عێراق بکشێنێتەوە".

 

 

وەزارەتەکە دەڵێت: ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاستی نەکردوەتەوە، ئەوەش نمونەی پراکتیزەکردنی میدیایی ناپڕۆفیشناڵە کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکارانەیە.

 

 

راشیگەیاندوە، بەیاننامە فەرمییەکان لەسەر هەمو پرسەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە بڵاودەکرێنەوە، کە تاکە سەرچاوەی باوەڕپێکراون.

207 جار خوێندراوەتەوە