ترەمپ بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر پوتین و دوای
ئەوەی بە شێت ناوی برد، ئەمڕۆش دەڵێت ئەو یاری بە ئاگر دەکات و نازانێت ئەگەر من
نەبومایە روسیا خراپی بەسەردا دەهات.
هەواڵ: KNNC
لە دوای هێرشە بەرفراوانەکانی دوێنێ روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دۆناڵد
ترەمپ پوتینی بە شێت ناوبرد و رایگەیاند؛ نازانێت چی بەسەرهاتوە و چی دەوێت، ئەمڕۆش دەڵێت؛ سەرۆکی
روسیا یاری بە ئاگر دەکات و ئەو درک بەوە ناکات ئەگەر من نەبومایە شتگەلێکی زۆر
خراپ بەسەر روسیادا دەهات.
ترەمپ ئەم لێدوانانەی لە "تروس سۆشیاڵ" بڵاوکردوەتەوە، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات و نوسیویەتی؛ پوتین درک بەوەناکات من چیم بۆ کردون
پێشتر ترەمۆ پوتینی بە هاوڕێی خۆی دەناساند، بەڵام لەدوای گەورەترین هێرشی فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان و موشەکی روسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کە لە
سەرەتای ساڵی 2022وە دەستی پێکردوە، ترەمپ بۆچون و ڕەفتارەکانی گۆڕاوە بەرامبەر بە دۆستەکەی.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکیش ڕایگەیاندوە کە
"ترەمپ بیر لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیا دەکاتەوە لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا دوای ئەوەی بێزاری خۆی لە پوتین دەربڕی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند هەفتەی ڕابردودا
بژاردەکانی سزادان لەسەر ووسیا لەسەر مێزی ترەمپ بون، بەڵام هێشتا پەسەندی نەکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، ترەمپ بە شێوەیەکی
تایبەت نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە سزا نوێیەکان دەتوانن ڕوسیا "لە
دانوستانەکانی ئاشتی دوور بخەنەوە".
329 جار خوێندراوەتەوە