ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل: بەزۆر نابینە هاوسۆزتان و وێرانکارییەکانی غەززە راگرن

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 27/05/2025
جیهان
+
-


بەرپرسانی ئەڵمانیا لەسەر دۆخی غەززە، هێرشی توندیان کردە سەر ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند؛ بە زۆر نابینە هاوسۆزی ئیسرائیل و دەبێت ئەو وێرانکاریانە ڕاگرن.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆهانس وادیبۆڵد ڕەخنەی توندی لە ئیسرائیل گرت لەسەر دۆخی غەززە و رایگەیاند؛ قبوڵی ناکەین دۆخی غەززە بەو شێوەیە بەردەوام بێت و خۆراک و دەرمانیان پێنەگات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە دەبێت بیرلە هەنگاوی نوێ و پێویست  بکرێتەوە بۆ دۆخی غەززە .

لەدوای قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، ئەڵمانیا زیاتر لە خەمی چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیلدایە لە غەززە ، بۆ بەرەنگاربونەوەی حەماس  پێویست بەو وێرانکارییە ناکات

345 جار خوێندراوەتەوە