کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: پڕۆسەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان دەست پێدەکات و مانگێک بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 24/05/2025
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە سبەینێوە پڕۆسەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەست پێدەکات، دەشڵێت: پڕۆسەکە ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.

هەواڵ:KNNC

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە: لە سبەینێ 25ـی ئایارەوە، پڕۆسەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە: وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن، بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت و لە 24ـی حوزەیران کۆتایی پێدێت.

بڕیارە 11ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

255 جار خوێندراوەتەوە