لە كۆتا رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان، كارەبای ژمارەیەك لە شارەكانی فەڕەنسا بەشێوەیەكی بەرفراوان بڕا.
هەواڵ: (KNNC)
لە دوا رۆژی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان، كارەبای مارەیەیەك لە شارەكانی فەڕەنسا بڕوا و لەوبارەیەشەوە، ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای (RTE) تۆڕی کارەبای فەڕەنسا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر (10:00)
کارەبا لە باشوری رۆژهەڵاتی فەڕەنسا بڕاوە و بەهۆیەوە زیاتر لە (160) هەزار ماڵ بێكارەبا
بون.
رونیكروەتەوە؛ تا ئێستا بۆیان دەرنەكەوتوە كە هۆكاری
بڕانی كارەبا بۆچی دەگەڕێتەوە و بەردەوامن لەسەر لێكۆڵینەوەكان بۆ
دوبارەنەبونەوەی.
پێشتر و مانگی (نیسانی 2025) كارەبای هەریەك لە ئیسپانیا
و پورتوگال و بەشێك لە فەڕەنسا بەشێوەیكی بەرفراوان بڕا روداوەكە بەجۆرێك بوە كە تۆڕەکانی
میترۆ، ترافیكلایت، هێڵی تەلەفۆنی راوەستاند.
393 جار خوێندراوەتەوە