ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری
هۆڵەندی لەشوێنگرتنەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بایەرلیڤەركوزن نزیكبۆتەوە.
وەرزش:KNNC
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەوانی
بەناوبانگی ئیتاڵی و زۆرێك لەسەرچاوەكان كۆكن لەسەرئەوەی ئیریك تین هاگ ڕاهێنەری
داهاتوی یانەی بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی دەبێت و شوێنی چابی ئەلۆنسۆ لەو یانەیەدا دەگرێتەوە.
سەرچاوەكان دەڵێن: ئیریك
تین هاگ ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بایەرلیڤەركوزن كردوەو لەماوەی دوو وەرزی رابردودا
ڕاهێنەرەكەی پێشوی یانەی مانچستەریونایتد سەرپەرشتی پرۆژەی یانە ئەڵمانیەكە دەكات.
تین هاگ بەپێچەوانەی ئەیاكس
ئەمستردام خاوەن ئەزمونێكی شكستخواردوە لەگەڵ مانچستەریونایتد، هەرچەندە ئەو یانەیە
لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكەدا هەردو نازناوی كاراباوكەپ و جامی ئینگلتەرای
بەدەستهێنا.
401 جار خوێندراوەتەوە