عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ 72 کاتژمێری دیکە درێژ کردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:32 - 13/03/2026
عێراق
+
-

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە درێژ بکاتەوە

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ڕایگەیاند: بڕیارەکە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە وەک رێکارێکی خۆپارێزیی کاتییە و پاڵپشتە بەو هەڵسەنگاندنە بەردەوامانەی کە بۆ دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکرێن.

22 جار خوێندراوەتەوە