شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی بە دیان کوژراو بریندار هەبوون
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە بەهۆی هێرشی ئاسمانی چڕ بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشات لە ڕۆژئاوای پارێزگای
ئەنبار، زیاتر لە ٣٠ چەکداری حەشد کوژراون و بریندار بوون.
سێ بارەگای پێشڕەوی "فەوجی دوو"ی
"لێوای ١٩"ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەکاشات کراونەتە ئامانج
بەگوێرەی ئامارەکان ، ١٣ چەکدار کوژراون و زیاتر لە
٢٠ چەکداری دیکەش بریندار بوون
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە لە
ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدراوە و گومانی ئەوە دەکرێت فڕۆکەی ئەمریکی بووبن.
سەرچاوە ئەمنییەکە ڕایگەیاندووە کە چڕی
بۆردومانەکە هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن بە ئاسانی نەگەنە شوێنی
ڕووداوەکە، بەتایبەت کە بەشێک لە بارەگاکان بە تەواوی وێران بوون
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان
و دۆزینەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردوی بارەگاکان هێشتا بەردەوامە.
بەهۆی سەختی برینەکان و بەردەوامی پرۆسەی گەڕان، پێشبینی
دەکرێت ژمارەی کوژراوەکان لە داهاتوودا زیاتر بەرز ببێتەوە.
217 جار خوێندراوەتەوە