وەزیری دەرەوەی عوممان شوێنی بەڕێوەچونی گەڕی پێنجەمی
دانوستانە ئەتۆمییەكەی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئاشكرادەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی عوممان لەسەر زاری بەدر بن حەمەد ئەبوسەید،
وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بڵاویكردەوە؛ گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەكەی نێوان
واشنتۆن و تاران رۆژی هەینی (23ـی 5ـی 2025) لە رۆما بەڕێوە دەچێت.
دوێنێ سێشەممە، کازم غەریبادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران
رایگەیاند: بەمەبەستی ئەنجامدانی گەڕی پێنجەمی دانوستانی وڵاتەكەی لەگەڵ ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، تاران پێشنیارێکی بەدەست گەیشتوە، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
پێشتر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە میانەی
وتارێکی بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران،
وتی: پێناچێت دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجامی هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، بۆ
ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە پێویستە تاران بەخێرایی هەنگاو بنێت.
226 جار خوێندراوەتەوە