دوای بەئامانج گرتنی پاسكێكی خوێندكاران كەبەهۆیەوە سێ خوێندكار
گیانیان لەدەستدا و (40) كەسی دیكەش برینداربون، سەرۆك وەزیرانی بلوچستان دەڵێت: راوێژکاری ئاسایشی هیندستان، پلانی بۆ هێرشێكە
داڕشتوە.
هەواڵ: (KNNC)
سەرفراز بەجەتی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی بلوچستان لە پاكستان رایگەیاند:
تیرۆرستان پاسێكی گواستنەوەی خوێندكارانییان كە بەرەو خوێندنگەیەكی سەربازی لەشاری
خوزداری سەر بە پارێزگای بلوچستانیان رۆشتون، بەئامانج گرتوە كە بەهۆیەوە پێنج
قوربانی لێكەوتوەتەوە.
وتیشی: ئەنجامە سەرەتاییەكان دەریخستوە كە ئەنجامدەری كردەوە
تیرۆرستییەكە خۆكوژی بوە، كە بەهۆیەوە سێ خوێندكاری كچ گیانیان لەدەستداوە،
هەروەها زیاتر لە (40) كەسی دیكە برینداربون كە ژمارەیەكیان برینەكانیان سەختە.
رونیكردوەتەوە، پێشتر راپۆرتی هەواڵگرییان پێگەیشتوە کە لەلایەن
ئەجیت دۆڤاڵ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی هیندستان، پلانی بۆ هێرشێك لە بلوچستان
داڕشتوە، بەڵام پێشبینییان نەکردوە منداڵانی بێتاوان بەئامانج دەگرێت.
لە بەیاننامەیەکدا بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان ئاماژەی
بۆ ئەوەكردوە، دوای ئەو لەبەرەكانی جەنگ روبەڕوی
شکستێكی گەورە بونەوە، بۆ تۆڵەكردنەوە لە پاكستان، هیندستان پەنای بۆ کردەوەی ترسنۆکانە
بردوە.
147 جار خوێندراوەتەوە