تورکیا تۆپبارانی سنوری قەزای ئامێدی دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 21/05/2025
کوردستان
+
-


پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانەکانیەوە، سنوری چیای گارە و مەتینا بە چری بۆردومان دەکات.


هەواڵ:KNNC

پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی تۆپخانەکانیوە بە چڕی بۆردومانی سونرەکانی قەزای ئامێدی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای تورکیا ناوچەکانی گارە و مەتینای بە چڕی بۆردومان کرداوە و لە ئێستاشدا هێرشی بۆسەر ناوچەکانی " حەفت تەبق و لینک"  بەردەوامن.


پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئەوەشی خستوتە ڕو، ئەو شوێنانەی تورکیا بۆردومانی دەکات، بەشێکی زۆری ڕەز و باخن،  لەکاتی بۆردومانەکانیشدا بە دەیان جوتیار سەرقاڵی کارکردنن بون لە زەوییەکانیاندا.


ئەم هێرشانەی تورکیا لە کاتێکدایە،  رۆژی 12ـی ئایاری 2025 كە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) كە ئەنجامی کۆنگرەی (12)ـهەمینی حزبەکەی بڵاوکردەوە و بڕیاری چەکدانانی دا،  تا ئێستا سوپای تورکیا زیاتر لە 92 جار هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

 

 



168 جار خوێندراوەتەوە