بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر چاککرایەوە

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 21/05/2025
کوردستان
+
-



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە نزیك گوندی دارەبەن شکێنرا، لەلایەن تیمەکانیانەوە چاک کراوەتەوە و وێستگەکانیش دەستیان کردوەتەوە بەکارکردن.


هەواڵ: KNNC

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاککردنەوەی بۆری ئاوی ئیفرازی سێی ڕاگەیاند و دەڵێت؛  بە هەوڵوماندوبونی کارمەندەکانیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆرییەکە چاک کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، وێستگەکان دەستیان بەکارکردن کردوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئاو بۆ  ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە بێ ئاو ببون، بەرنادرێتەوە.


دوانیوەرۆی رۆژی دوو شەممە، 19-5-2025 بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە شکێندراو بەهۆیەوە لە 40٪ی دانیشتوانی  شارەکەر بێ ئاو بون، و بەرپرسانی شارەکەش رایانگەیاند هەولڵدەدەن لە ماوەی 24 کاتژمێردا چاکی بکەنەوە.

49 جار خوێندراوەتەوە