كریستیانۆ رۆناڵدۆ چەند
مەرجێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ دیاریكردوەو بەشداریكردنیشی لە مۆندیالی
یانەكاندا بوە بەئەگەرێكی بەهێز.
وەرزش:KNNC
داهاتوی یاریكردنی كریستیانۆ
رۆناڵدۆ بوە بەهەواڵێكی رۆژنامەی ماركا كە لەسەرچاوەكانیەوە دەستی كەوتوە كریستیانۆ
چەند مەرجێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ دیاریكردوە.
ماركا بڵاویكردۆتەوە دۆن
داوای لە یانەكەی خولی رۆشن كردوە هاوشێوەی ئیتیحاد و هیلال ریزەكانی بەچەند
گواستنەوەیەكی گەورە بەهێزتر بكات، بەدیاریكراویش كریستیانۆ ناوی كاسیمیرۆی بەرازیلی
بۆ كارگێڕی نەسر پێشنیازكردوە.
لەهەواڵی رۆژنامەكەدا
هاتوە كریستیانۆ دەیەوێت بەشداری لە مۆندیالی یانەكاندا بكات و لەكاتی ئامادەبونیشی
لە پاڵەوانێتیەكەدا، ئەوا یانەكانی بەرازیل بوە بە بژاردەیەكی تری سی ئار سێڤن لە
پێكانی ئامانجەكەیدا.
لەوەتەی كریستیانۆ پەیوەندی
بە نەسڕەوە كردوە، ئەو یانەیە جگە لە نازناوی جامی عەرەب، نەیتوانیوە دەستی بە
نازناوە گەورەكان بە وێنەی خولی رۆشن و خولی بژاردەی ئاسیا بگات.
398 جار خوێندراوەتەوە