سەرۆکی هەرێمی کوردستان: عێراق لەچوارچێوەی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 18/05/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران ڕایگەیاند: سیستەمی فیدراڵی لە عێراق بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە، وتیشی: عێراق لە پێگەیەکدایە کە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیری ناوچەکە بدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

نێچیرڤان بارزانی، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران رایگەیاند:  بەغدا لە چوارچێوەی دەستور هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ناکات، جەختیشی لەوە کردەوە عێراق دەبێت پرسی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

سەرۆکی هەرێم وتیشی: 80% هاوڵاتیانی عێراق دەنگیان بە دەستور داوە و ئەگەر ئەو دەستورە وەکوخۆی جێبەجێبکرێت زۆربەی کێشەکانی ولاتەکە چارەسەر دەکرێت.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد، عێراق ولاتێکی دەوڵەمەند و فرە ڕەهەندە و دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە سەقامگیری لە ناوچەکەدا بگێڕێت.

 

بارزانی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بە میژویی وەسف کرد ، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە 80٪ بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و ئەو پەیوەندیە بازرگانیانە لە داهاتوشدا پەرەی زیاتر دەستێنێت.

76 جار خوێندراوەتەوە