تۆڕی (CNN)ـی ئەمەریكی: دیمەشق و تەلئەبیب گفتوگۆی راستەوخۆیان ئەنجامداوە

KNN : Kurdish News Network
07:16 - 16/05/2025
جیهان
+
-

بۆ كۆتایی هێنان بەهێرشەكانی ئیسرائیل لەناو خاكی سوریا، ئیدارەی نوێی دیمەشق و تەلئەبیب گفتوگۆی راستەوخۆیان ئەنجامداوە.


هەواڵ: (KNNC)


لە راپۆتێكدا تۆڕی (CNN)ـی ئەمەریكی ئاشكرایكردوە؛ بەمەبەستی كۆتایهێنان بە هێرشەكانی لەناو خاكی سوریادا، لە دو هەفتەی رابردودا دانوستان لە نێوان ئیدارەی نوێی سوریا و ئیسرائیل بەئامادەبونی بەرپرسانی توركیا لە ئازەربایجان بەڕێوەچوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، لیوا عودید باسیوك بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ  نوێنەری حكومەتی سوریا كۆبوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانی پەیوەندی لەنێوان دوژمنەكانی پێشودا و فراوانخوازی سەربازی ئیسرائیل لەناو خاكی سوریادا.


رونیكردوەتەوە كە هەفتەی رابردو ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا رایگەیاند: بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشەكانیان لەناو خاكی سوریادا حكومەتەكەی بەشێوەی ناراستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەكات، لەبارەی ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، دیمەشق لێدوانی نەداوە.


لەكاتی سەردانەكەی بۆ كەنداو، دۆناڵد ترەمپ چاوی بە ئەحمەد شەرع كەوت و دواتر ئاشكرایكرد،  شەرعی هانداوە بۆ ئەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە و "تیرۆرستانی بیانی" لە سوریا دەربكات هەروەها بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش یارمەتی ئەمەریكا بدات.

54 جار خوێندراوەتەوە