هێرشی سەر بەندەرەكانی یەمەن كۆتایی هات و فڕۆكە جەنگییەكان دەگەڕێنەوە
بۆ ئیسرائیل و وەزیری بەرگرییش هەڕەشە لە عەبدولمەلیك حوسی دەكات و دەڵێت:
وڵاتەكەی بەئامانج بگرن دەتكوژین.
هەواڵ: (KNNC)
كەناڵی 14ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ هێرشەكانی سوپای وڵاتەكەی بۆ سەر
بەندەركانی میدیای حوسییەكان: ئیسرائیل هێرشی كردە سەر بەندەرەكانی حودەیدییە،
رەئس عیسا و سەلیف لە یەمەن كۆتاییان هاتوە و فڕۆكە جەنگییەكان دەگەڕێنەوە بۆ یەكە
سەربازییەكانی خۆیان.
لای خۆشیەوە، نوسینگەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: لە كاتی بەئامانج
گرتنی بنكەی حوسییەكان لە بەندەركانی یەمەن، هەریەك لە بنامین نەتانیاهۆ، سەرۆك
وەزیران، یسرائل كاتس، وەزیری بەرگری بەردەوام چاودێری فڕۆكە جەنگییەكانیان كردوە.
بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكردوە، بۆ بەئامانج
گرتنی حوسییەكان و لە هێرشەكانیان بۆ سەر بەندەركانی یەمەن (20) فڕۆكەی جەنگی
بەشدراییان تێدا كردوە، كە هەزاران كیلۆمەتریان بڕیوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، توانراوە لەڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە لە ئاسمانەوە
سوتەمەنی بۆ فڕۆكەكان دابینبكرێت.
بەرپرسەكەی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند: فڕۆكە سەربازییەكانیان توانیویانە
بەباشی ئامانجەكانیان بپێكن و زیانی گەورە لە هەرسێ بەندرەكە و فڕۆكەخانەی سەنعا
بگەیەنن.
وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش هەڕشەی هێرش كردنە سەر عەبدولمەلیك حوسیی دەكات
ئەگەر جارێكی دیكە هێرش بكەنە سەر تەلئەبیب و دەڵێت: ئەگەر جارێكی دیكە حوسییەكانی
یەمەن هێرش بكەنە سەر وڵاتەكەی، بەهێرشێكی زۆر چڕ و بەئامانج گرتنی عەبدولمەلیك
حوسیی وەڵامیان دەدەنەوە.
هاوكات، رادیۆی ئیسرائیل ئەوەی ئاشكرا كردوە؛ سوپای ئیسرائیل بەنیازە
گەمارۆی تەواو بخاتە سەر رێگەی هاتوچۆ ئاوییەكانی حوسییەكان كە بۆ ئاڕاستە كردنی
موشەكەكان بەرەو تەلئەبیب بەكاری دەهێنن.
127 جار خوێندراوەتەوە