دوای كۆتایی هاتنی گەشتە چوار
رۆژییەكەی بۆ كەنداو، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات كە ئێران دەیەوێت بازرگانی
لەگەڵ وڵاتەكەیدا بكات.
هەواڵ: (KNNC)
لە دوا وێستگەی سەردانەكەی بۆ كەنداو، ئەمڕۆ
هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا كۆتایی بە گەشتەكە هێنا
ئەوەش دوای ئەوەی سەردانی هەریەك لە سعودییە، قەتەری كردو و بەپێی زانیاری
میدیاكانی ئەمەریكا بەبەهای زیاتر لە (1.2) ترلیۆن دۆلار گرێبەستی وەبەرهێنانی لە
بوارە جیاوازەكان واژۆ كردوە.
لای خۆیەوە فۆكس نیوز لەسەر زاری
دۆناڵد ترەمپەوە بڵاویكردەوە؛ كۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بازرگانی لەگەڵ
ئەمەریکادا بکات.
ئەوەیانخستوەتەڕو، گەشتەكەی سەرۆكی
ئەمەریكا رۆژی سێشەممە دەستی لە ریاز دەستی پێكرد دواتر بەرەو دەوحە و ئەبوزەبی
رۆشت كە ئەوەش یەکەم گەشتی دەرەکی دۆناڵد ترامپە لە خولی دوەمی سەرۆكایەتییەكەدا.
میدیاكانی ئەمەریكا ئاماژەیان بۆ
ئەوەشكردوە، لە میانەی گەشتەكەیدا، بێجگە لە رێككەوتنی بەرفراوان لە کەرتە جیاجیاکان،
تیادا هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا راگەیاند، هەروەها گەشبینی خۆی سەبارەت بەڕێککەوتنی
ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەربڕی.
177 جار خوێندراوەتەوە