جوانڕۆ محەمەد: یەك ئەمپێر كارەبای 24 کاتژمێری، 22 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 16/05/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ ئەو نرخەی حكومەتی هەرێم دیاركردوە بۆ كارەبا 24 كاتژمێریەكە زۆرە و لە توانای هاوڵاتیاندا نییە، دەشڵێت: بەپێی ئەم نرخانە یەك ئەمپێر كارەبا 22 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

جوانڕۆ محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی رۆژەڤی کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەکرد، نرخی كارەبا 24 كاتژمێریەكە نادادپەروەرانە بەرزكراوەتەوە لەکاتێکدا بەپێی یاسا دەبێت نرخی كارەبا لەگەڵ داهاتی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بگونجێت.

 

وتیشی: حكومەت تەماعی كردوەتە داهاتی خەڵك و دەیەوێت لەڕێی كارەباوە لێیان بسەنێت.

 

بەوتەی جوانڕۆ محەمەد، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای 24 کاتژمێری، 22 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتیان دەكەوێت و مانگانە هاوڵاتیان زیاتر لە 220 هەزار دیناریان بۆ دێتەوە.

 

ئەو بەراوردکارییەکی نێوان عێراق و هەرێم دەکات و دەڵێت: عێراق كارەبا لە هەرێمی كوردستان و ئێران دەكڕێت  بە 10 دینار دەیدات بە هاوڵاتیان، ئەو خێزانەی لە عێراق 36 هەزار دینار پارەی كارەبای بۆ دێتەوە لە هەرێمی كوردستان 220 هەزاری بۆ دێتەوە.

423 جار خوێندراوەتەوە