بەهۆی کەوتنە نێو خەزنی پاڵەوگەیەکی سوتەمەنی لە سنوری هەولێر، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دوان لەوان کارمەندی بەرگری شارستانین.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 4:30بەیانی ئەمڕۆ، لەپاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامکی سەر بە پارێزگایی هەولێر، سێ کەس بەهۆیی کەوتنە نێو خەزانی نەوت و بەنزین گیانیان لەدەستدا، کە دوانیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوای ئەوەی یەکێك لە کرێکارەکانی پاڵاوگەکە کە هاوڵاتییەکی عەرەب بوە، دەکەوێتە ناو یەکێک لە خەزانەکانەوە و دەخنکێت، بەرگری شارستانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، بە مەبەستی دەرهێنانەوەی تەرمەکەی، تیمێک لە بەرگری شارستانی چونەتە ناو پاڵاوگەکە.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئەوەشی خستوەتەڕو، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی، دوو کارمەندەکەی بەرگری شارستانیش کەوتونەتە نێو خەزانەکەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
312 جار خوێندراوەتەوە