رەجەب تەیب ئەردۆغان: ئەگەر تورک لە کورد جیابکرێتەوە تەنیا و لاواز دەبێت

KNN : Kurdish News Network
06:32 - 15/05/2025
جیهان
+
-

رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: ئاکەپە و مەهەپە هاوشێوەی ڕابردو سەرکەوتن بۆ دەوڵەتی تورکیا بەدەستدەهێنن، ئاماژە بەوەش دەدات کە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلییدا ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی دژ بە تورکیا دەبنەوە و بەرایەتی گەلانی تورکیا بەدیدەهێنن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چالاکییەکی پارتەکەیدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانییەتی گەل، کە ئاکەپە و مەهەپەن، لە ڕابردودا چەندین سەرکەوتن و دەستکەوتیان بۆ تورکیا بەدەستهێناوە لە داهاتوش لەسەر هەمان ڕێچکە بەردەوام دەبن لەپێناو دەوڵەت و ئاشتیی و خۆشگوزەرانیی.

 

 

ڕەجب تەیب ئەردۆغان وتیشی: لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی یەکەم دو کەس دەبن کە ڕوبەڕوی هەر هەڕەشە و مەترسییەک ببنەوە کە ڕوبەڕوی تورکیا دەبێتەوە، پێکەوە تورکیایەکی بێ تیرۆر بنیاددەنێن و هیچ گومان و پرسیارێک لەو بارەیەوە ناهێڵن.

 

 

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، کە پاش بنیادنانی تورکیایەکی جیاواز بە بونی ئاشتیی برایەتی گەلانی تورک و کورد و عەرەب لە وڵاتەکە و دیموکراسییەت بەهێز دەبێت، داواشی کرد هەموان بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن..

 

وتیشی: ئەگەر تورک لە کورد و عەرەب جیا بکرێتەوە، تەنیا و لاواز دەبێت، دەبێتە هۆی دابەشبون و پارچە پارچەبونی تورک

33 جار خوێندراوەتەوە