وەزیری دەرەوەی
تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە پشتیوانی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە لەنێوان هەسەدە و دیمەشق
واژۆکراوە و دەشڵێت؛ پێویستە کورد لە سوریا لە چوارچێوەی دەستوردا گشت مافەکانیان
بەدەست بهێنن
هەواڵ:KNNC
لەدوای کۆبونەوەی
وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ کە لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی
تورکیا رایگەیاند؛ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەقامگیریی ئەو وڵاتە و قبوڵکراو نییە.
لەبارەی پرسی کوردەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، ئەنقەرە پشتیوانی لەو
ڕێکەوتنە دەکات کە لەنێوان هەسەدە و دیمەشق واژۆکراوە و هەشت خاڵی لەخۆگرتوە.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشکردوە، پێویستە برایانی کورد لەسوریا
لەچوارچێوەی پرەنسیپی هاوڵاتیبون و یەکسانیی لەدەستوردا گشت مافەکانیان بەدەستبهینن.
180 جار خوێندراوەتەوە