بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان مۆسكۆ و
كیێڤ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسكی سەرۆكی ئۆكرانیان گەیشتە ئەنقەریی پایتەختی توركیا.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە؛ بەمەبەستی ئەنجامدانی
دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان مۆسكۆ و كیێڤ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا
گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، بڕیار وایە سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەراوێزی
كۆبونەوەكانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی کۆدەبێتەوە.
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە: بۆ كۆتایی
هاتن بەجەنگی سێ ساڵەی نێوان ئۆكرانیا و روسیا، لەسەر بانگێشتی توركیا لەگەڵ روسیا
بەشێوەی راستەوخۆ گفتوگۆ دەكەن.
پێشتریش میدیای فەرمی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، كۆشكی كرملین
بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنقەرە دەكات و پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی دانوستان گەیشتونەتە
ئیستەنبوڵ و بڕیار وایە لە پاشنیوەڕۆوە دەست بە كۆبونەوەكان بكرێت.
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند:
دانوستان بۆ كۆتایی هاتن بەجەنگی ئۆكرانیا لە ئەنقەرە لەنێوان مۆسكۆ و ئۆكرانیا
بەڕێوەدەچێت و ئەگەر دەرفەتی هەبو، ئەگەری هەیە سبەینێ هەینی سەردانی ئەو وڵاتە
بكات.
112 جار خوێندراوەتەوە