بەریتانیا چارەسەرێكی نوێی بۆ شێرپەنجە دۆزیوەتەوە بەکارهێنانەکەی پێنج خولەک دەخایەنێت

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 04/05/2025
تەندروستی
+
-


میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردوەتەوە، لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، لەبواری پزیشکیدا،  کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری بەرچاو لە چارەسەرکردنی توشبوانی شێرپەنجە، خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا (NHS ) "دەرزییەکی سەرو"ی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە ڕاگەیاند.

تەندروستی:KNNC


چارەسەرە نوێیەیەکە لە ڕوی پزیشکییەوە بە نیڤۆلوماب ناسراوە، پێشتر لە ڕێگەی دەرزیی ناو خوێنبەرەوە بەکارهێنراوە و بۆ بەکارهێنانیشی پێویستی بە یەک کاتژمێر بوە، بەڵام ئێستا وەک دەرزی ژێر پێست هەر دوو هەفتە جارێک یان مانگێک جارێک بۆ توشبوان بەکاردەهێنرێت وتەنها سێ بۆ پێنج خولەک دەخایەنێت.


پێشبینی دەکرێت ئەم چارەسەرە نوێیە مانگانە یارمەتی زیاتر لە هەزار نەخۆش بدات لە بەریتانیا،  ئەوانەی شێرپەنجەی پێست، ڕیخۆڵە، گەدە، گورچیلە، میزڵدان، سییەکان، سەر و مل و سورێنچکیان هەیە، NHS پێشبینی دەکات ئەم چارەسەرە نوێیە، زیاتر لە ساڵێک کات بۆ توشبوان بگەڕێنێتەوە و زوتر نەخۆشییەکە تێپەڕێنن و نەخۆشخانە جێبهڵێن.

چارەسەر نوێیەکە گڵۆپی سەوزی لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی بەریتانیا (MHRA) بۆهەڵکراوە و و بە چارەسەرێکی بەرگری پێشەنگ دادەنرێت بۆ توشبوانی شێرپەنجە.


کە لەڕێگەیە دەرمانەکەوە کە پێکهاتەکەی دژەتەنێکی مۆنۆکلۆناڵە و  سیستەمی بەرگری هان دەدات بۆ ئەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بکاتە ئامانج و ڕێگری دەکات لە دەربازبونیان لە وەڵامی بەرگری لەشدا.


لای خۆشیەوە جەیمس ڕیچاردسۆن، ڕاوێژکاری نیشتمانی بۆ دەرمانی شێرپەنجە لە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا (NHS) )ڕایگەیاندوە: ئەمە هەنگاوێکی باش وبێ وینەیە بۆ چونەپێشەوە و پەرەپێدانی زیاتر بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە و توانای باشترکردنی ژیانی هەزاران نەخۆش هەیە لە مانگێکدا.

لای خۆشیەوە وەزیری تەندروستی بەریتانیا ستایشی ئەو بەرەوپێش چونە نوێیە کردوە و رایگەیاندوە؛ بەریتانیا پێشەنگی جیهانە لە داهێنانی پزیشکیدا و ئەم دەرزییە نوێیە نمونەیەکی زیندوە بۆ دەرخەری ئەوەی کە چۆن تەکنەلۆژیا دەتوانێت گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ژیانی خەڵکدا دروست بکات.

431 جار خوێندراوەتەوە