دەستەی کەشناسی عێراق
رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پێشبینی بارانبارین و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە،
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینی هەندێک شەپۆلی بارانبارینی پچڕ پچڕ
ناوچەکان دەگرێتەوە و شەپۆلی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە پلەکانی گەرما
دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و هەندێکجار
هەوردەبێت، پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما
بەزردەبنەوە.
473 جار خوێندراوەتەوە