سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق: لەم خولەدا 200 پەرلەمانتار بەشداری هیچ دانیشتنێکیان نەکردوە

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 04/05/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق رایگەیاند، لەم خولەی پەرلەماندا 200 پەرلەمانتار بەشداری هیچ دانیشتنێکیان نەکردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مونتەسەر ئەلعیمارە، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندوە، لەم خولەدە دەبو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 32 دانیشتنی ئەنجامبدایە، بەڵام تەنها شەش دانیشتنی ئەنجامداوە و تەنها 10 پێشنیازە یاسا تۆمارکراون.

 

رونیشیکردوەتەوە، 200 پەرلەمانتار بەشداری هیچ دانیشتنێکیان نەکردوە و تەنها 173 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکان بون، زۆرینەشیان تەنانەت یەک قسەیان نەکردوە لەناو دانیشتنەکاندا.

 

سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی عێراق دەڵێت: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خۆی لە راگەیاندنی ئامادەبون و ئامادەنەبونی پەرلەمانتاران بەدور دەگرێت کە ئەوەش پێشێلکردنی رونی رێکارەکانە.

 

باسی لەوەشکردوە، تێگەیشتن لە ئەرکی پەرلەمان قورس بوە، ئێستا زۆرێک لە پەرلەمانتاران ئەرکیان گۆڕاوە بۆ  جێبەجێکردن نەک یاسادانان.

60 جار خوێندراوەتەوە