وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر شەش کۆمپانیا
و شەش کەسدا سەپاند، کە واشنتۆن پێی وایە
کاریان کردوە بۆ دابینکردنی کەرەستەی خاو بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستیکی و پەیوەندیان هەبوە بە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئەو وڵاتە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردوەتەوە،
ئەمەریکا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئێران و دابینکردنی "پەرکلۆراتی سۆدیۆم" بوە بۆ بەرهەمهێنانی
سوتەمەنی ڕەق بۆ موشەکی بالیستیکی سزای بەسەر شەش قەوارە و کەسایەتیدی دیکەدا
سەپاندوە، کە بنکەکانیان لە ئێران و چینە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران، ئەو ماددە تەقینەوەیەی کە لە تەقینەوە کوشندەکەی بەندەر عەباسدا بەکارهاتوە، "پەرکلۆراتی سۆدیۆم" بوە، کە ئەو کۆمپانیا و کەسانەی سزادراون بەرپرس بون لە هێنانی بۆ ئێران.
سکۆت بێسانت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاندوە؛
پەرەپێدانی شەڕانگێزەکانی تاران لە بەرنامەی موشەکی و تواناکانی تری چەکدا، ئاسایشی
ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان دەخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو وتوشیەتی؛ ئەم کارانەی تاران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیری دەکەن و ڕێککەوتنە
نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکەن کە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ئەو تەکنەلۆژیایانە داڕێژراون.
ئاماژەی
بەوەشکردوە؛ "بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا
بەردەوام دەبێت لە کەڵک وەرگرتن لە هەمو ئامرازە بەردەستەکان بۆ ئەوەی ئێران ئەو سەرچاوانەی
کە پێویستیانە بۆ پێشخستنی بەرنامە موشەکییەکەی لێ زەوت بکات".
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، ئەوانەی سزاکەیان
بەسەردا سەپێندراوە، کۆمپانیایەکی ئێرانییە بە ناوی سامان تەجارات بێرمان و شەش هاوڵاتیی
ئێرانی لەگەڵ پێنج کۆمپانیای چینی.
ئەمە لەکاتێکدایە بۆ گەیشتن بەڕێکەوتن ئەمەریکا
و ئێران سێ گەڕی دانوستاندنیان ئەنجامداوە و بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتو، گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکان
بەردەوامی پێبدەن.
1655 جار خوێندراوەتەوە