خواجە عاسف، وەزیری بەرگری پاکستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
سکای نیوز، ئەوەی پشتڕاستکردوەتەوە وڵاتەکەی پشتیوانی لەو گروپە تیرۆرستییانە دەکات کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا چالاکی دەکەن و لە ئێستاشدا پەشیمانن لەو کارەیان و خۆیان پێوەی دەناڵێنن.
هەواڵ:KNNC
وەزیری بەرگری پاکستان ئەم قسانەی لە وەڵامی پرسیارێکی سکای نیوز کردوە، کە لێیان پرسیوە، ئایا لەگەڵ
ئەوەدایت کە پاکستان مێژویەکی دور و درێژی لە پشتیوانیکردن و ڕاهێنان و پارەدارکردنی
گروپە تیرۆریستییەکاندا هەیە؟
ناوبراو لە وەڵامدا وتویەتی؛ بەڵێ راستە و ئێمە بۆ ماوەی سێ دەیە ئەم کارە پیسەمان بۆ ئەمەریکا
و بۆ ڕۆژئاوا کردوە، بەتایبەتی لەنێویاندا
بەریتانیا، ئەو وەزیرە دانیبەوەشداناوە کە ئەو کارەیان هەڵە بوە و ئەوەتا ئێستا بەدەست
دەرئەنجامەکانیەوە دەناڵێنین.
لە رابردودا و بەردەوام حکومەتە جۆربەجۆرەکانی پاکستان لە
ماوەی سێ دەیەی ڕابردودا بە پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستی و توندڕەوەکان تۆمەتبار
کراون، لەوانەش داڵدەدان و پڕچەککردنی تاڵیبان.
بەردەوامیش کاربەدەستانی پاکستان ئەم تۆمەتانەیان ڕەتکردۆتەوە
و ئێستا خواجە عاسف یەکەم بەرپرسە لە حکومەتەکەی ئێستای پاکستاندا راستەوخۆ و بە ئاشکرا دانبەوەدا دەنێت وڵاتەکەی ڕۆڵی هەبوە لە پاڵپشتیکردن، بەهێزکردن، پشتیوانیکردن و ڕاهێنانی کردن بە گروپە تیرۆریستییەکان.
1934 جار خوێندراوەتەوە