ئاسایشی عێراق لە
كەركوك مەترسیدارترین كەسی دەستگیركردوە كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لە هاوڵاتیانی شارەكە كردوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەندراوێكدا،
ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە؛ لەسەر زانیاری ورد هێزەكانیان توانیویانە لەشاری
كەركوك یەكێك لە مەترسدارترین ئەو كەسانە دەستگیر بكات كە جێگەی مەترسی بون بۆ
هاوڵاتیانی شارەكە و لە رێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەكانی سوشیاڵ میدیاوە هەڕشەی لە
خەڵك كردوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتوە كە تۆمەتبارەکە لەڕێگەی پەیجەكانییەوە سەرجەم
چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقی لە هاوڵاتیان، فەرمانبەرانی حکومەت، دادگای
تێهەڵچونەوەی کەرکوک و چەندین سەرکردەی ئەمنی و ئەندامی پەرلەمان و ئەکادیمی و پزیشکی
بە هەردو رەگەزی نێر و مێ، بە ئامانج گرتوە.
ئاسایشی عێراق،
داوا لە ئەو هاوڵاتییانە دەكات كە لەڕێگەی پەیجەكانی "خەڵکی کەرکوک" و "ئێرە
کەرکوک"ـەوە هەڕەشەیان لێکراوە، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن و سکاڵا
لەسەر تۆمەتبارەكە تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن رێکاری یاسایی بەرامبەری بگرنەبەر.
269 جار خوێندراوەتەوە