نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

KNN : Kurdish News Network
08:25 - 30/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر، هەردو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.

ئابوری: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (63) دۆلار و (50) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 50 سەنت دابەزیوە.


جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (59) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 40 سەنت دابەزیوە.

1210 جار خوێندراوەتەوە