لەگەڵ ئەوەی كە
كاتی دەستپێكردنی گەڕی چوارەمی دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن دیار نییە، سەرۆك
كۆماری ئێران دەڵێت: ئایندەی وڵاتەكەیان پەیوەستی گفتوگۆكان ناكەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ یەكشەممە،
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: ئایندەی وڵاتەكەیان پەیوەستی دانوستان
و گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن ناكەن، هەروەها وڵاتەتەكەی لە پێگەی لاوازییەوە
دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ناکات.
ئاشكراشیكرد،
ئەگەر دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا بگەن بە بنبەست، وڵاتەكەی ناگات بە
بنبەست.
سەرۆك كۆماری
ئێران ئاماژەی ببۆ ئەوەکرد، پێشتر باس لە ئەوە دەكرا؛ ئەگەر رێککەوتن ئەنجام
نەدرێت، وڵاتەكەیان روبەڕوی کێشە دەبێتەوە، بەڵام ئەوان ئایندەی وڵاتەکەیان نەبەستوەتەوە
بە دانوستانەوە و بەردەوامن لە کارەکانیان.
لێدوانەكانی پزیشكیان
لە كاتێكدایە كە بڕیاربو دوێنێ شەممە (3ـی ئایاری 2025) گەڕی چوارەمی دانوستانەكان
لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران لە نێوان تاران و واشنتۆن بەڕێوەبچێت، لەسەر
هۆكاری دواكەوتن، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاندبو "هۆكاری سەرەكی راگرتنی
دانوستان بۆ تەکنیکی و لۆجستیکی" دەگەڕێتەوە.
292 جار خوێندراوەتەوە