وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە، بۆ پڕکردنەوەی
کەمی نەختینەیی حکومەت پەنای بۆ بەکارهێنانی یەدەگی بانکی رافیدەین بردبێت، دەشڵێت:
کۆی یەدەگی بانکی ڕافیدەین لەگەڵ بانکی ناوەندی 8 ترلیۆن و 540 ملیار دینارە بە هیچ
شێوەیەک دەستی لێ نەدراوە، لە ژێر هیچ ناونیشانێکدا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی
دارایی و ئابوری عێراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ئەو پارانەی لە بانکەکانی رەشید و رافیدەین رادەکێشرێن پارەی دانراوی
هاوڵاتیان و باڵانسی بیمەی بانکەکان نییە، بەڵکو حساباتی سەرەوەرت وەزارەتی
داراییە و لەو بانکانەدا دانراوە و بەپێی رێنماییە دارایی و کارگێڕییەکان لەچوارچێوەی
بودجەی گشتیدا تەرخان دەکرێتەوە.
دەشڵێت: بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید نەختینەیی بەرز و یەدەگی نەختینەیی دەپارێزن
و لەو ڕێژانە زیاترە کە بانکی ناوەندی دیاریی کردوە، هەروەها بە بەردەوامی ئەرکەکانیان
لە خەرجکردنی موچە و داراییکردنی پڕۆژەکان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن.
وەزارەتەکە دەشڵێت: یەدەگی یاسایی بانکی ڕافیدەین
لە بانکی ناوەندی لە ئێستادا نزیکەی نۆ ترلیۆن دیناری عێراقییە، ئەمەش گوزارشتە لە
بەهێزی پێگەی دارایی بانکی ڕافیدەین.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
شەفافیەت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەجۆرێکە بوەتەهۆی بەرزکردنەوەی متمانەی
هاوڵاتییان بە ئابوری وڵاتەکەیان و وەبەرههێنانی جیهانی بۆخۆی راکێشاوە و هەلی
کاری رەخساندوە.
وەزارەتی
دارایی فیدراڵ دەشڵێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگای
چاکسازی ئابوری و چەسپاندنی کارەکانی بانکی و بەڕێوەبردنی دارایی و لە درۆی هەرزاندا
ناوەستێت کە ئامانجی سەرلێشێواندن و لەناوبردنی ئەو متمانەیە کە هاووڵاتیان بە ڕێباز
و ئامانجەکانی حکومەت داویانە.
226 جار خوێندراوەتەوە