سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل، هێرشی توندی کردەسەر قەتەر و رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتوە واز لە یاریکردن
بهێنێت، لەبەرامبەردا قەتەر قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی رەتکردەوە و بە
نابەرپرسیارانە وەسفی کرد.
هەواڵ:KNNC
بنیامین ناتانیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X هێرشی توندی کردەسەر
قەتەر و بە پشتگوێخستنی رۆڵی نێوەندگیری لە ئاگربەست لە کەرتی غەززە وەسفی کردوە و
نوسیویەتی، " قسەکانی قەتەر دوو دیوی هەیە".
دەشڵێت: کاتی ئەوە
هاتوە قەتەر بڕیاربدات ئایا لایەنی شارستانییەتە یان لەگەڵ حەمماس دەوەستێت،
چاوپۆشی لە رۆڵی دەوحە دەکەین بەهۆی ئەوەی لە دوو ئاگربەستی پێشو و ئاسانکاری بۆ
ئازادکردنی زیندانییەکان لە هەردولا و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی
گەمارۆدراوی غەززە.
جەختیشیکردەوە،
"ئیسرائیل بە ڕێگەیەکی دادپەروەرانە ئەم شەڕە دەباتەوە".
لەبەرامەبەردا،
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی رەتکردەوە بە
"کەمترین ئاستی بەرپرسیارییەتی سیاسی و ئەخلاقی وەسفی کرد".
1122 جار خوێندراوەتەوە