لەبەر خراپبون و نەشیاوی
بۆ خواردن و بەكارهێنان، ئاسایشی عێراق و تەندروستی بەغداد دەستیان بەسەر (120)
تۆن شیر و دو تۆن پاككەرەوەی خراپبودا گرتوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە؛
لەسەر بنەمای زنیاری و بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغداد، هێزەكانیان دەستیان
بەسەر بڕی 120 تۆن شیری خراپبودا گرتوە كە لەڕوی فیزیاییەوە پشكنین بۆ شیرەكە
كراوە دەركەوتوە بوە لە كڵۆكڵۆ و شیاوی بەكارهێنان نەماون.
رونیكردوەتەوە، ماوەی
بەكارهێنانی شیرەكە بەسەرچوە، كە ئەوەش زیان لە تەندروستی بەكارهێنەرانی
دەگەیەنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەهەمان
كۆگا دەستیان بەسەر بڕی دو تۆن پاككەرەوەی خراپبودا كە گونجاو نییە بۆ بەكارهێنان،
رێكاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەن كۆگاكە گیراوەتەبەر.
45 جار خوێندراوەتەوە