وا باوە ڕەنگەکان تەنها
خەسڵەتێکی جوانکارییان هەیە، بەڵام لەڕاستیدا ڕەنگەکان زمانێکی تایبەتیان هەیە، کە
مێشک و هەستەکانمان دەدوێنن، ڕەنگە جیاوازەکان بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەین و بەشێوەیەکی
ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر دەرون و بڕیارە ڕۆژانەییەکانمان هەیە.
هەر ڕەنگێک وزەیەکی تایبەت
بە خۆی هەیە کە بە جیاوازی کاریگەریمان لەسەر دروست دەکات.
سور؛ ڕەنگێکی بەهێز و بوێرانەیە، لێدانی دڵ زیاد دەکات و بۆ بەرزکردنەوەی
ئاستی وزەش بەکاردێت لەناو ماڵدا یاخود لەکاتی پۆشینیدا، زیادەڕەوییکردن لە پۆشین یان
بەکارهێنانی سوردا دەبێتە هۆکاری هەستکردن بە توڕەیی و سترێس.
شین؛ ڕەنگی ئاسمان و دەریایە،
دەبێتە مایەی هێمنی و متمانە بەخۆبون و دەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، ئەگەر ڕەنگی شین زۆر
بپۆشرێت یان ڕەنگێکی زاڵ بێت لەناو ماڵدا، دەبێتە هۆی خەمباری و ساردبون.
زەرد؛ ڕەنگی خۆر، هەستی
گەشبینی و دڵخۆشی زیاد دەکات، زیادەڕەوییکردن لە پۆشینیدا دەبێتە هۆی دروستبون و بڵاوبونەوەی
دڵەڕاوکێ.
سەوز؛ ڕەنگی سروشتە، هێمای
هاوسەنگی و گەشەسەندنە، هەستی ئارامی و جێگیربون دەبەخشێت،کلتور و تەمەن و ڕەگەزیش
کاریگەرییان هەیە لەسەر هەڵبژاردنی ڕەنگ و دروستبونی تێگەیشتنێکی جیاواز دەربارەیان.
لە بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا
و ئۆفیسەکانیشدا، ڕەنگەکان بە وریاییەوە هەڵدەبژێردرێن، بۆ زیادکردنی وزەی بەرهەمهێنان
و داهێنان.
لە بواری چارەسەری دەرونیشدا،
تەکنیکی چارەسەر بە ڕەنگ هەیە، کە تیشکی جیاوازی ڕوناکی بە تۆن و ڕەنگی جیاواز بەکاردەهێنرێت.
48 جار خوێندراوەتەوە