زۆری کێش و قهڵهوی پهیوهندیهکی
گرنگی به ڕێژهی سوتانی چهوری و میتابۆلیزمی لهشهوه ههیه، بهڵام کۆمهڵێک
هەڵسوکەوت و خوی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم وکاتی ئاساییدا، رێژهی سوتانی چهوری
و میتابۆلیزمی ناو لهش کهم دەکەنەوە.
تەندروستی:KNNC
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک بە چەند خاڵێک رونیدەکاتەوە
ئەو هۆکارانە کامانەن کە سوتانی چەوری لەش کەمدەکەنەوە.
ـــ خواردنی یەک ژەم لە
ڕۆژێکدا یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەی زیاتر
لە هەفتەیەک.
- نەخواردنی بڕی پێویست
لە پڕۆتینەکان : خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە
برسیەتی بکەیتەوە؛ ڕێژەی سوتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن، چونکە کاریگەری
گەرمی خۆراکیFTE ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە
لە کاربۆهیدرایت و چەوری.
- کهم خهویی
و شهونخونی ؛ تێکچونی خەو و درەنگ نوستن و درەنگ هەستان لە خەو.
ـ نهخواردنهوهی بڕی
پێویست له ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی
زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش.
-وەرزش نەکردن و کەمی جوڵە
و دانیشتن یان پاڵکەوتن زۆربەی کاتەکان دەبێتە هۆی کەمبونەوە یان پوکانەوەی ماسولکەکان
یان پوکانەوەیان له جەستەدا.
1008 جار خوێندراوەتەوە