بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی
ئەوروپا و گواستنەوەی زانیاری بەکارهێنەرانی ئەوروپی بۆ چین، یەکێتی ئەوروپا بە
بڕی زیاتر 530 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی
کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا سەپاند.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی دەسەڵاتدارانی ئێرلەندا بە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا ڕێوشوێنی
یاساییان لە دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک
گرتەبەر، ئەوان دەڵێن ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە
شکستی هێناوە لە دەستەبەرکردنی پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەرەکانی و حکومەتی چین زانیارییەکان بۆ مەبەستی خۆی
بەکاردەهێنێت.
لای خۆشیەوە کۆمپانیای تیکتۆک لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی ئەوروپا
دانی بەوەداناوە کە داتای بەکارهێنەرەکانی نێرداروە بۆ وڵاتی چین، بەڵام ڕيتی کردوەتوە سیخوری کردبێت بەسەریانەوە و کۆمپانیاکە
رایگەیاندوە تانە لە سزاکە و بڕی پارەکەش دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە کۆمپانیا چینییەکە لە ژمارەیەک وڵاتدا لە ژێر چاودێریدای
چردایە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ داتای بەکارهێنەران و کۆنگرێسی ئەمەریکاش لە
ساڵی 2024 بەتۆمەتی سیخوریکردن، یاسایەکی دەرکرد و تێیدا داوای سانسۆرکردن یاخود قەدەغەکردنی تۆڕەکەی کرد لە ئەمەریکادا.
تیکتۆک تەنها لە ئەمەریکادا 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوجار جێبەجێکردنی یاساکەی کۆنگرێسی دواخستوە و تا ئێستا کەیسەکە یەکلای نەبوەتەوە.
137 جار خوێندراوەتەوە