کرملین: دانوستانەکان لە قۆناغی سەرەتایدان و ناکۆکییەکان زۆرن بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
04:09 - 23/03/2025
جیهان
+
-

پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکان، کۆشکی کرملین  لەبارەی گەیشتن بەڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ "ئەمە بابەتێکی زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە کاری زۆر هەیە، ئێمە تەنها لە سەرەتای ئەم پرۆسەیەداین".

هەواڵ:KNNC


بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بڕیارە شاندی هەردو وڵاتەکە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا بە جیا کوبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا بکەن لە سعودیە.

 

دوێنێ شاندی دانوستكاری روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكرانیا، گەشبینی خۆیان بۆ كۆبونەوەكانی سعودییە ئاشكراكردوە و ڕایانگەیاند؛ بەهیوان پێشكەوتن بەدەستبهێنن، بەڵام لێدواەیاکنی ئەمرۆی کرملین پێچەوانەیە و گەشبینی تێدا نابینرێت


دیمیتری پێسکۆڤ، ئاماژەی بەوەکردوە، دانوستانەکان سەختەن، زۆر "پرس" و "ناکۆکی ورد" هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئاگربەست و ئەمەش پێوستی بەکات و کاری زیاتر هەیە.


ئەمەش لە کاتێكدایە پوتین بانگەوازی هاوبەشی ئەمەریکا و ئۆکرانیای ڕەتکردەوە بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ و تەواوەتی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ و لەبری ئەوە پێشنیاری وەستاندنی هێرشەکانی  کرد بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە.


هەر ئەمڕۆ و رۆژێک پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان شاندی روسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری ئەمەریکا لە سعودییە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، تاکە کەسە دەتوانێت پوتین بوەستێنێت و هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی  نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەدات.



203 جار خوێندراوەتەوە