وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: بەجۆرێك
هێرشیان كردوەتە سەر بزوتنەوەی حەماس، نەتوانێت جارێكی دیكە خۆیی پێ بنیاد
بنرێتەوە و فشارەكانیش بۆ بەئازادکردنی بارمتەکان بەرەو پێشەوە دەچێت و هێزی زیاتریشیان
بۆ هێرشکردنە سەر حەماس كۆكردوەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەڤیغای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل،
ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی بەتوندی هێرشی کردوەتە سەر بزوتنەوەی
حەماس و سەرکردەکانی، هێرشەكان بەجۆرێك ئەنجامدراون كە جارێكی دیكە حەماس نەتوانێت
پەیكەری رێكخراوەكەی بۆ بنیات بنرێتەوە.
دەشڵێت؛ ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەمجارەی
سوپای ئیسرائیل بۆ فشار خستنە سەر حەماسە بۆ ئەوەی بە بارمتەکان ئازادبكات و هێزی
زیاتریشیان بۆ هێرشکردنە سەر حەماس كۆكردوەتەوە.
رونیكردوەتەوە، بۆ لەناوبردنی
بزوتنەوەكە هێرشە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر ژێرخانی حەماس و سەرکردایەتییان
بەئامانج دەگرێت، هەروەها بۆ ئەومەبەستەش پێدەچێت هێزی زەمینی رەوانەی كەرتی غەززە
بكەنەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە و رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی
روداوەكانی (7ـی ئۆكتۆبەری 2023) لەناوخۆی ئیسرائیلدا کۆدەنگی هەیە، هەروەها
ئیرائیلییەكان لەسەر كۆتایی هێنان بە بزوتنەوەی حەماس هاوڕان.
665 جار خوێندراوەتەوە