لە هەولێر کەسێک تەقە لە ماڵی خەزوری دەکات و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراوە، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئەو کەسەی تەقەی کردوە پزیشکە و یەکێک لە کوژراوەکانیش هاوسەرەکەی خۆیەتی.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند؛ ئەمشەو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر روداوێکی تەقەکردن رویداوە و زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوەدەردەخەن چوار کەس کوژراون، کە یەکێک لە کوژراوەکان هاوسەری تەقەکەرەکەیە.
هەروەها ئەوەشی خستوەتە ڕو؛ تەقەکەرەکە جگە لە خێزانەکەی، خەزور و خەسوی و خوشکی خێزانەکەشی کوشتوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەی ئێن ئێن کەوتون و سەرەتاین؛ ئەو کەسەی تەقەی کردوە پیشەی پزیشکە و روداوی تەقەکردنەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوە، جگە لە کوژرانی چوار کەس دەنگۆی بریندار بون و کوژرانی کەسی دیکەش هەیە.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ڕاشیگەیاند، تەرمی چوار کوژراوەکە لە ئێستادا گەیەندراونەتە پزیشکی دادوەری هەولێر و توێکاریان بۆ دەکرێت و لێکۆڵینەوەکان لە ڕوداوەکە بەردەوامن.
2659 جار خوێندراوەتەوە