روانگەی سوری رایدەگەیەنێت:
لە ئەنجامی توندوتیژی روداوەكانی سوریا ئەمڕۆ (93) هاوڵاتی مەدەنی كوژران بەوەش
كۆی قوربانیان گەیشتە هەزار و (476) كەس.
هەواڵ: (KNNC)
روانگەی سوری بۆ
مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە؛ لەئەنجامی توندوتیژی و روداوە نەخوازراوەكان
لەشارەكانی تارتووس، لازقییە، حەما و حومس چوار كۆمەڵكوژی تۆمارکراوە بەهۆیەوە (93)
هاوڵاتی مەدەنی لە كەناراوەكانی سوریا کوژران.
راشیگەیاندوە: كۆی
ئەو قوربانیانەی لە روداوەكانی چەند رۆژی رابردو گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە
هەزار و (476) كەس، ئەمە جگە لە ئاوارەبونی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان.
روانگەی سوری ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریانەی کە لە کەناراوەکانی سوریا رویان لە باکوری لوبنان كردوە، بەتایبەتی ناوچەی ئەکار
و جەبەل موحسن لە تەرابلوس، لە چەند کاتژمێری رابردودا گەیشتوەتە نزیکەی (10) هەزار کەس.
لای خۆشیەوە
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: بنکەی حومەیمیمی روسیا
لە لازقیە پێشوازی لە نزیکەی نۆ هەزار هاوڵاتی سوری کردوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن،
لە توندوتیژییەكانی ناوچەکان لە کەناراوەکانی
سوریا هەڵدێن.
120 جار خوێندراوەتەوە