موحسین مەندەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 15/09/2026
کوردستان
+
-

موحسین عەلی ئەکبەر مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دانا ئەحمەد مەجید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

لە پەیامەکەیدا موحسین مەندەلاوی نوسیویەتی: گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها هیوادارین لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بن

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هیوادارە هەوڵەکانیان خزمەت بە عێراق و گەلەکەی بکات و ببێتە هۆی بەهێزکردنی پرۆسەی کاری سیاسی و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە نیشتمانییە جیاوازەکاندا.

47 جار خوێندراوەتەوە