پۆلیسی تایلەند رایگەیاند لەباخچەیەکی گەشتیاریدا، کچێکی ئیسپانی لە کاتی شۆردنیدا فیلێک هێرشدەکاتە
سەری و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات
هەواڵ:KNNC
پێگەی بی بی سی
بڵاویکردوەتەوە؛ بلانکا ئۆخانۆرن گارسیا، ناوی ئەو کچە تەمەن 22 ساڵەیە، کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی
گەشتێکی بۆ تایلەند کردوە، لەکاتی شۆردنیدا فیلەکە هێرشدەکاتە سەری و بەهۆیەوە گیانی لەدەست
داوە.
روداوەکە لە شاری(
کۆ یاو) لە تایلەند رویداوە، کە شوێنێكی گەشتیارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن، گەشتیاران
دەتوانن بە نزیکەی 55 دۆلار فیلەکان بشۆن و خۆراکیان پێبدەن و لە نزیکەوە
بیانبین و وێنەیان لەگەڵدا بگرن.
لەبارەی
روداوەکەوە، شارەزایان وتویانە ڕەنگە فیلەکە بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ گەشتیاران لە ژینگەیەکی
دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبونیدا توشی سترێس و دڵەڕاوکێ بوبێت، ئەمەش هۆکاربوە بە پەلاماردانی گەشتیارەکە.
شۆردنی فیل وەک
چالاکییەکی گەشتیاری بەناوبانگە لە وڵاتەکە،
بەپێی ئامارە فەرمییەکان نزیکەی هەشت هەزار فیل لە تایلاندا هەن.
نیوەی ئەو فیلانە
ئازادن و نیوەکەی تریش لە ناوەندەکانی پاراستن و باخچەی ئاژەڵان ڕاگیراون و بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیار بەکاردەهێنرێن.
889 جار خوێندراوەتەوە