خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:51 - 05/12/2024
کوردستان
+
-

جێگری هاوسەرۆکی گشتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: شانازی بە هەبونی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین  

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 
حەسەن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکی گشتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا بە (KNN)ـی راگەیاند: بە درێژایی خەباتی سیاسیی، بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی نیشتیمانی هەبوە.  

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بزوتنەوەی گۆڕان بە یەک چاو سەیری هەمو پارچەکانی کوردستانی کردوە، دەبێت حکومەتی هەرێم ڕێگەیەکی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بکاتەوە.

 

دوێنێ بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە؛ پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ دەکە و بانگەوازی لە هەمو هێزە کوردستانیەکان كردبو كە؛ بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و دورخستنەوەی گەلەکەمان لە ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی؛ بە هەڵوێستێکی هاوبەش پشتیوانی سیاسیی و مەعنەوی رۆژئاوای کوردستان و ئاوارە و قوربانیانی شەڕ بکەین.

465 جار خوێندراوەتەوە