تەندروستی جیهانی: غەززە دەرمان و خۆراکی تێدا نەماوە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 29/11/2024
جیهان
+
-

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات، کەرتی غەززە دەرمان و خۆراکی تێدا نەماوە، داواش لە ئیسرائیل دەکات ئاسانکاری بۆ بردنەژورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردوەتەوە، 90٪ـی دانیشتوانی کەرتی غەززە لەم وەرزی زستانەدا لە ژێر چادردا دەژین، لەهەمانکاتدا دانیشتوانەکەی بەدەست کەمییەکی زۆری دەرمان و خۆراک و سوتەمەنی و شوێنی حەوانەوە دەناڵێنن.

 

 

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە ئیسرائیل کرد، رێگە بەچونەناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە بدات.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کەمبونەوەی دەرمان و نەبونی شوێنی حەوانەوە، دانیشتوانی کەرتی غەززە روبەڕوی چەندین نەخۆشی دەکاتەوە و کەشی سارد و باران و لافاویش ئاسایشی خۆراک لەو ناوچەیە تێکدەدات.

 

 

هاوکات، لەم هەفتەیەدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی 17 نەخۆش لە کەرتی غەززەوە بۆ ئوردن کردوە، کە بڕیارە 12 نەخۆش بچنە ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

86 جار خوێندراوەتەوە