وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا، بڕیاری قەدەغەکردنی مامەڵەکردن و ڕیکلامکردن بۆ کۆمپانیاکانی فۆڕێکس و دراوە دیجیتاڵییەکانی لە سەرجەم میدیا بینراو و بیستراو و ئەلیکترۆنییەکاندا دووپات کردەوە
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە دوو نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ساڵانی 2025 و 2026 دەرچوون، هەروەها نووسراوێکی پێشووتری خودی وەزارەتەکە دەرکراوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری بە توندی هۆشداری دەداتە سەرجەم میدیاکان، پۆرتاڵەکان و پەیجە ئەلیکترۆنییەکانیان کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ڕیکلام یان مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی بکەن.
104 جار خوێندراوەتەوە